په‌رله‌مانتارانى كورد به‌ ئێزدییه‌كانیشه‌وه‌ هیچیان بۆ ژنه‌ رزگاركراوه‌كان نه‌كردووه‌

0

ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

خه‌یرى بۆزانى نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، ره‌خنه‌ى له‌ په‌رله‌مانتارانى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق گرت و گوتى، به‌ ئێزدییه‌كانیشه‌وه‌ هیچیان بۆ ژنانى رزگاركراوى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش نه‌كردووه‌.

كۆمه‌ڵێك ژنى ئێزدى سه‌ردانى په‌رله‌مانى عێراقییان كردووه‌، بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى خۆیان به‌ په‌رله‌مانتارانى عێراق، خه‌یرى بۆزانى نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌ نێت گوتى، ئاگادارى چوونى ئه‌وانم، بەڵام ئه‌وان به‌ بڕیارى تاكه‌كه‌سى خۆیان رۆیشتوون و مه‌رج نییه‌ نوێنه‌رایه‌تى ته‌واوى ژنانى ئێزدى بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌بێ داوایان چى بێت، خه‌یرى بۆزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد، روون و ئاشكرایه‌ ئه‌و ژنانه‌ پێویستیان به‌ دووباره‌ گونجاندن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و چاره‌سه‌ریى ده‌روونى و ده‌رمان هه‌یه‌.

له‌میانه‌ى قسه‌كانى بۆ نوچه‌نێت، بۆزانى ره‌خنه‌ى له‌ په‌رله‌مانتارانى كورد له‌ عێراق گرت و گوتى، سێ ئه‌ندامى ئێزدییش له‌وێ هه‌ن، به‌ڵام ته‌واوى په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان هیچیان بۆ ژنانى ئێزدى نه‌كردووه‌.

خه‌یرى بۆزانى له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كرد، شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر مه‌ینه‌تى ژنانى ئێزدى تێپه‌ڕیوه‌ و كه‌چى تا ئێستا كه‌س نییه‌ گوێ له‌ مه‌ینه‌ته‌یه‌كانى ئه‌وان بگرێ. 

له‌ ساڵى 2014 كاتێك رێكخراوى تیرۆریستى داعش مووسڵ وشنگالى داگیركرد و جینۆسایدى كوردى ئێزدى كرد و به‌ هه‌زاران كچ و منداڵى ئێزدى رفاند، كه‌ ئه‌مه‌یش به ‌گه‌وره‌ترین تاوانى ئه‌م سه‌ده‌یه‌ داده‌نرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com