دینە دودی : ڕۆژگاری شووم
هۆ هەناسەم
هۆ ترۆپکی خۆشەویستیم
غوربەت و ئومێد و تاسەم
ئەو ساتانەم له یاد ناچێ
لەگەڵ ڕەوتی هه ناسەکانتا تێکەڵبووم
بەڵام ئێستا لێرە
چیا و دار و دەوەن بێبەرو بووم
کەساس کەساس
بونە دیلی دەست و بازووی رۆژگاری شووم
لێرە تۆڵە و رق و کینە و دووبەرەکی دائەبارێ
لای تۆش ئازیز،
هەموو رۆژێ کڵۆی بەفری نەرم و سپی
راستی، هیوا،ژیان، بەرائەت لەگەڵ خۆی دێنێته خوارێ
هۆ ئازیزە تەنها و دوور ووڵاتەکەم
گەردەپرسی
لەم مەزرایەدا چ باسە سروشتی
کۆمەڵگه چۆنه کێ گەورەیە؟
من پێت ئەڵێم
لێرە خەم خەمی گیرفانە، داڕوخانە
لەم هەرێمه بۆیه یەک گەوره نابینیت
هه مووی ساویلکە و گچکەنە
ئازیز لێرە ، ئەدای بەرزی مرۆڤ هیچی له جێی خۆیدا نیه
پیاومان نوتقی لێبڕاوه
له ژێڕ چەپۆکی خەڵکێکی ناحە زوو هەرزه و گرگنا ژیانمان
وەکوو کەو بۆ چیا
خۆر بۆ ژیان
هەژار بۆ نان
بۆ برەوی ئەم کاروانه ئه ویندار و شەیدایانە
گەر دەپرسی؟
ئەی پەرچەم و خۆزگە و هیوا
ئەو نەمامانەی سه وز بوون چیان به سەرهات؟!
من پێت ئه ڵیم
توخوا لێمگه ڕێ لێمگه رێ بسرەوم