ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت
دواى ئهوهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان راپۆرتى چاكسازى به پهرلهمان داوه، فراكسیۆنهكانى پهرلهمان بۆچوونى جیاوازیان ههیه، ههندێك پێیانوایه حكوومهتى له ناردنى راپۆرتهكهى دواكهوتووه و ههندێكى تریش دهڵێن ناردنى راپۆرتى چاكسازی به پهرلهمان لهلایهن حكوومهتهوه نیازپاكىیە و حكوومهت ناچار نییه.
لهوانه فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێ، راپۆرتی چاکسازی حکومەت سێ مانگ لە وادەی خۆی دوا کەوتووە و تێبینیشمان لەسەر ژمارەکان هەیە و سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان تایبەت بە نوچەنێتی گوت، بەگوێرەی یاسای پەرلەمان، حکومەت ناچار نییە راپۆرت ئاراستەی پەرلەمان بکات و ئەو راپۆرتەش تەنیا نیاز پاکییە.
بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە نوچەنێتی رووندەکاتەوە، کە لە رووی یاساییەوە لە پرۆژەیاسای چاکسازیدا نەهاتووە کە حکومەت ناچار بکات هەر سێ مانگ جارێک راپۆرتی چاکسازی خۆی ئاراستەی پەرلەمان بکات، وەک ئەوەی هەندێک پەرلەمانتار بانگەشەی بۆ دەکەن. بەڵام حکومەت وەک نیازپاکی خۆی بۆ چاکسازی راپۆرتی چاکسازی بۆ پەرلەمان ناردووە.
بژار کۆچەر، پێیوایە راپۆرتی چاکسازی کە حکومەت ئاراستەی پەرلەمانی کردووە، زۆر باشە و بە وردی هاوپێچەکانی لەگەڵدایە و لە ئاستێکی باش ئامادە کراوە. دەشڵێت، ئەمە هەنگاوێکی باشە و پەرلەمانیش پێشوازی لەو هەنگاوە دەکات و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات.
سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئاماژە بەوە دەکات، کە لە رێکارە یاساییەکانی پەرلەمان، باس لە ناردنی راپۆرت لە لایەن حکومەتەوە نەکراوە، بۆیە لەوانەیە لەم خولەی پەرلەمان، حکومەت سەد راپۆرت بنێرێ یان یەک راپۆرتیش نەنێرێ، بۆیە بەگوێرەی یاسا حکومەت ناچار نییە راپۆرت بۆ پەرلەمان ئامادە بکات و بینێرێت.
لەبارەی چۆنیەتی هەڵسەنگاندن و رەخنە و تێبینی بۆ راپۆرتەکەی حکومەت، بژار کۆچەر گوتی، هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتەکەی حکومەت دەکرێ و لەناو کۆبوونەوەی پەرلەمان، پەرلەمانتاران گفتوگۆی لەسەر دەکەن و سرووشتیشە لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، ئەگەر ئەو راپۆرتە بە دڵی پەرلەمان نەبێت و گومانی لەسەر هەبێ و جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی بە دروستی نەبێ، پەرلەمان داوای روونکردنەوە لە حکومەت دەکات و لەگەڵ ئەوەش فشار لەسەر حکومەت دروست دەکات.
شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، کە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنن تایبەت بۆ نوچەنێت گوتی، راپۆرتەکەمان پێگەیشت و تێبینیمان لەسەر راپۆرتی چاکسازی زۆرە، بەڵام ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە ئەو راپۆرتە لەوادەی خۆی دواکەوتووە، دەبوایە لە دوای سێ مانگ لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان بکرایەت. هەروەها تێبینیشمان لەسەر ژمارەکان هەیە، کە ئەمانە تاچەند وردبینی بۆ کراوە لە لایەن چاودێری داراییەوە، کە لە رووی یاساییە بەرپرسە لە وردبینی لە دامودەزگاکانی حکومەت.
لەبارەی ئەوە ئەو راپۆرەتەی حکومەت تاچەند لەگەڵ یاسای چاکسازی یەکدەگرێتەوە شێرکۆ جەودەت دەڵێت، لە هەندێک شوێن پاڵپشتی و پشتیوانی رێکخراوی مەدەنییان بۆ هێناوەتەوە، کە بۆیان بە حساب بێت و خانەنشین بکرێن، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە لە تێبینی هەیە لە سەر جێبەجێکردنی یاساکە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەشڵێت، پێشتریش ئێمە بەدواداچوونمان کردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و کێشەی سەرەکی ئەوەیە، زانیاری نادەن و وەک پێویست ئەو شەفافیەتە نییە.
جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە نوچەنێتی گوت، کە راپۆرتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ١٤٦ لاپەڕە پێکهاتووە، دوای ئەوەی گەیشتە پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمان بەسەر لیژنە پەیوەندیدارەکان دابەشی کردووە بۆ هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ کردن لەسەری.
ئەم راپۆرتەی حکومەت کە ئاراستەی پەرلەمانی کردووە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دوای ئەوەی یاسای چاكسازی لهلایهن كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههرێمی كوردستانهوه گهڵاڵه كرایەوە و دواتر لهلایهن پهرلهمانی كوردستانهوه پهسند كرا، له یەكەم رۆژی مانگی تەمووزی رابردووەوە دەست بە جێبەجێكردنی كرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ١٨-ی ئەم مانگە راپۆرتی چاکسازی رەوانەی پەرلەمان کرد بۆ بەرچاوڕوونی و هەڵسەنگاندنی لە لایەن پەرلەمانەوە، وەک ئەوەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 5-ی ئەم مانگە لە کاتی ئامادەبوونی لە پەرلەمان گوتی، راپۆرتی کارەکانی حکومەت رەوانەی پەرلەمان دەکەین.