دیاری : ۱۹۸۷ ساڵی ته‌نیایی ساڵی فیراق
ئه‌و زه‌مه‌نه
بارینی غه‌در بوو..
له ئاسمانی شارێکی خامۆش..
له کۆڵانی حه‌زه‌کان،دا…
به سه‌ر ماڵی دیدار ،دا …
زه‌مه‌نی …
له شه‌قه‌ی باڵدانی
ڕوحیانه‌تی نه‌وره‌سیه‌ک بوو…
کۆچی ده‌سته‌کانی پاکیزه‌یه‌ک بوو..
له چاوه‌روانی له باوه‌ش گرتنی کۆرپه‌که‌ی…
ئه‌و زه‌مه‌نه …
پڕ بوو له نه‌هاتنه‌وه ..
پڕ بوو له گریانی منداڵێکی ساوا …
به دیار جاسته‌ی دایکێکی ڕوح فڕێندراو..
له هاواری گریانیدا …
ئیدی ئێره غه‌درستانه…
بۆ ڕۆیشتی زه‌مین بوو به سه‌رابستان …
نازێکم نه‌ما بۆ کردن …
ووشه‌ی (دایه)یه‌کم نه‌ما بۆ هۆنینه‌وه…
به دی ده‌کرا..!!
ئه‌و زه‌مه‌نه زه‌مه‌نێک بوو..
پڕ بوو له به تاڵان بردنی ..
ڕوحی (دایکێک)…
پڕ بوو له ناشتنی حه‌زێکی وونبوی منداڵێک ..
بۆ باوه‌شی دایکی …
که ئێستا به قه‌ڵه‌مێکه‌وه..
له سه‌ر په‌ڕه‌یه‌کی سپی…
به دیار دوو وێنه‌ی ..
ڕه‌ش و سپی ئه‌و زه‌مه‌نه …
بێ دایکی ده‌نوسێته‌وه…
ئه‌و منداڵه من بووم من …!!
ئه‌و زه‌مه‌نه …
ماوه‌و ته‌واو نابێ..
تا دوو وێنه ده‌وه‌ستن له گوزارشتی ..
جوانیه‌کانی ئه‌و…
تا خامه دواین فرمێسکی ..
ناخم ده‌ڕژێ…
تا روحم له فڕینێکدا…
باڵده‌گرێ و…
له فیرده‌وس …
به دیداری ئه‌و شاد ده‌بێت !!!
ته‌واو نابێ!!
ئه‌و زه‌مه‌نه
بردنه‌وه‌ی ماڵی خۆر بوو
بۆ ئه‌وسه‌ری ژیان،و
داگیرسانی مۆمێک بوو
که ساڵه‌هایه ده‌توێته‌وه…
ئه‌و زه‌مه‌نه نه‌وه‌ستا ،تا
ده‌ستێکی گرت به دامێنی مه‌رگ ،و
ده‌ستێکی کرده ملی سێ‌و،و
له ئاسمانی ووڵاتم شۆڕ بۆوه
نه‌وه‌ستا تا زه‌مه‌نی خاوه‌ر
ئه‌وجاره‌یان روحی کۆرپه‌یه‌کی
خاوه‌ری له‌ناو ده‌سته‌کانی باوکێک
له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات
من نازانم
چ بوونێک ده‌ست ده‌که‌وێ،له
بردنه‌وه‌ی ڕوح
چ ئاسمانێک هه‌یه
تا نازی ڕوحی ئه‌وان بلاوێنێت،و
چی داڵده‌ی لاشه به‌جێماوه‌کانی
ئه‌و زه‌مه‌نه ده‌دات، و
کام گه‌ڵا ده‌بێته سێبه‌ر بۆیان،و
کام به‌هاره‌ش لۆمه‌ی
سێ‌و ده‌کات….
ئێستا ئه‌و زه‌مه‌نه
چه‌ندان به‌هاری به‌ڕێ کرد
که نێرگزێکی بۆ من نه‌وو..
چه‌ندان هاوینی به‌رێ کرد
که له وشک کردنی ئاواته سه‌وزه‌کانم
هیچی تری پێ نه‌بوو
چه‌ندان پایزی به‌رێ کرد
ته‌نها شینی وه‌رینی پێ کردم
چه‌ندان زستانی به‌ڕێ کرد
له‌گه‌ڵ هه‌ر بارینێکدا خه‌نده‌یه‌کی سپی کردم ،و
به لێزمه‌ی بارانێک توامه‌وه
ئه‌و زه‌مه‌نه
حیکایه‌تی پیر بوونی به‌خته‌وه‌ری
گێڕایه‌وه….
ئێستا ته‌نیام
ئێوه له نوسینه‌وه‌ی فڕین
به‌رده‌وام بن
منیش دێم
ته‌نیایی له ئاسمان جوانه ..