نوچەنێت
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و رایدەگەیەنێت، ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی کەسانی بیانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئێران بە مەرجێک سەنتەری پشکنین هەبێت بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا. دەشڵێت ”سەرپێچیکاران سزادەدرێن”.
ئەمڕۆ شەممە 24-ی مانگ، لیژنەی بالای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاکردەوە، کە لە 18 خاڵ پێکهاتووە و ئاماژە بەوە دراوە کە فرۆشگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە بەپێی رێنمایی تەندروستی و هەموو گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک قەدەخەیە.
سەبارەت بە رەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن دەڵێت، پێویستە لە سەرجەم فەرمانگەکان رەچاوی رێکاری نوێ بکرێت و ماسک بەکاربهێندرێت، هەر فەرمانبەر یان کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یان پێشمەرگە یان ئاسایش پابەندنەبێت پێبژاردنی پێدەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە قەدەغەکردنی داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە بەردەوام دەبێت و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن و هەر کەسێک پابەندنەبێت بڕی دوو ملیۆن دیانر پێبژاردنی پێ دەکرێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ..