ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی به درۆ ده‌خاته‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
به‌یان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری كوردی‌و به درۆده‌خاته‌وه، كه له‌سه‌ر زاری ئه‌و، زانیاری ناراست بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی (كوردی‌و) له‌سه‌ر زاری به‌یان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاندووه، پارتی و یه‌كێتی پێشنیاریی حكومه‌تێكی بنكه فراوانیان به ئۆپۆزسیۆن داوه، كه سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی له‌وان بن و زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانیش له حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بن، به‌ڵام به‌یان ئه‌حمه‌د ئه‌و زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من لێدوانم بۆ ماڵپه‌ڕی كوردی‌و نه‌داوه”.
به‌یان ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی “من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لێدوانم بۆ كوردی‌و نه‌داوه، چونكه به راستی من ئاگاداری ئه‌و ته‌ركیباتانه نیم، ئێمه به به‌رده‌وام له په‌رله‌مان بووین، من خه‌ریكی ئیشوكاری په‌رله‌مان بووم، ئه‌و ته‌فاسیلانه‌ی كه حیزب له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات كردوویانه، لای من نیه”.
وتیشی “ئێمه دوو به‌یانین یه‌كیان من و ئه‌ویشیان به‌یان نوری كه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووه، ره‌نگه ئه‌و به‌یانه‌ی تر بێت، چونكه ئه‌وه مانگێكیشه هیچ لێدوانێكم بۆ كوردی‌و نه‌داوه”.
هه‌واڵه كه‌ی ماڵپه‌ری كوردی‌و