چاوه‌کانت پێیان ئه‌وتم
من کانیه‌کی په‌نگ‌خواردوم
دێمه‌ده‌رێ و داهاتووی
گوڵه وشک‌بووه‌کان
ئه‌ژێنمه‌وه..
تا تاجه گوڵینه‌یه‌کی
لێ دروست بکه‌م و بیده‌م
له یه‌خه‌ی به‌هارێکی نوێ,,
چاوه‌کانت پێیان ئه‌وتم
ساته‌کان وه‌ک با به ڕوحی
مندا گوزه‌ر ده‌کا .
گوڵی چاوه‌روانیم
ئه‌وه‌رێنێ …
من هه‌ر له شوێنی خۆمم
پێیه‌کانم شه‌که‌ت و ماندوو
به کۆڵانێکی تارونوته‌کدا
گوزه‌ر ده‌کا ..
ئه‌ی یار ئه‌وا به‌هار هاتوو
گوڵاڵه سووره
ده‌ستی خۆزگه‌ی
کرده ملی نێرگز و
ئاره‌زوویه‌کی نوێیان
له‌دایک‌بوو..
من له تووڕه‌بوونی
شه‌پۆل و ئاڵۆزاندنی
پرچی گه‌ڵا به‌یه‌کداچووه‌کان و…
وه‌رینیان بۆ ناو دڵی زه‌وی و…
سوره‌ته‌کانی خوا ..
له ئایه‌تی فیراق
سه‌ر‌ده‌رناکه‌م ..ئه‌ی یار
وه‌ره ئه‌ی یار
له کانی کچێنیمدا
ده‌ستنوێژێک بگره و
به‌رماڵی روحت له چاوه‌کانما دابخه
دۆزه‌خی ئاره‌زووم
داگیرسێنه
ده‌سا وه‌ره ئه‌ی یار
با ( با ) بۆ‌سه‌ر باڵی
ئه ندێشه‌مان نه‌بات,,
ته‌رزی ته‌مه‌نمان
نه‌وه‌رێنێ..
یادی شه‌وانی
تێک‌ئاڵانمان
له په‌رتووکی یاداشته‌کانمان
نه‌سڕێنه‌وه ..ئه‌ی یار
ئه‌ی یار..
ئه‌ڵماس مسته‌فا : نزایه‌ک
0
Share.