پارتی و یه‌كێتی وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌نه‌وه‌

0

پارتی و یه‌كێتی وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌نه‌وه‌

نوچه‌نێت: هه‌ولێر

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، بڕیاره‌ پارتی و یه‌كێتی وه‌ڵامی پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بده‌نه‌وه‌، كه‌ خۆی له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق ده‌بینێته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ نوچه‌نێتی راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆِی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن ده‌درێته‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌  وتیشی “بڕیاره‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن بدرێته‌وه‌، كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مشه‌و بڵاو بكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌ویش بڵاو نه‌كرێته‌وه‌، له‌ نزیكترين كاتدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com