كتێبی “به‌هاری چل چیا” بڵاو كرایه‌وه‌

0

شلێر سەعید، تایبه‌ت به‌ نوچە نێت

كتێبی (به‌هاری چل چیا) كه‌ په‌رتووكێكی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ شیعرو لێكۆڵێنه‌وه‌ پێكدێت،‌ تایبه‌ته‌ به‌ شیعرو ژیانى عوسمان عومه‌ر مام یه‌حیا- پشكۆ‌ له‌لایه‌ن په‌یوه‌ست خۆشناوه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ و توێژینه‌وه‌ى بۆ كراوه‌، ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه‌‌ .

په‌یوه‌ست خۆشناو نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ بۆ نوچه‌نێت گوتى، “من كاری ئاماده‌كردن و توێژینه‌وه‌م بۆ كردووە،‌ له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی کاری لەسەر کراوە، یه‌كه‌میان تایبه‌ته‌‌ به‌ ژیانی شاعیرو دووه‌میشیان تایبه‌ته‌ به‌‌ شیعره‌كانی، ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شكراوه‌: بەشی یەكەم لە دوو تەوەرە پێك دێت: تەوەرەی یەكەم تایبەتە بە ژیانی شاعیرو چەند تێبینییەك لە بابەت شیعرەكانی شاعیرو پەرتووكی بەهاری چل چیا، تەوەرەی دووەمیش تایبەتە بە توێژینەوەیەك لە بابەت رووخسارو ناوەرۆكی شیعرەكانی شاعیرو بەنموونەی شیعرەكان سەرنج و تێبینیەكان خراونەتەروو”.

په‌یوه‌ست خۆشناو له‌ ناساندنى كتێبه‌كه‌ى به‌رده‌وام بوو و گوتى، لە بەشی دووەمیشدا شیعرەكانی شاعیر دەرخراون و بەشی سێیەمیش تایبەت كراوە بە چوارینەكانی شاعیر، بەشی چوارەم و كۆتایش تایبەتە‌ بەچەند بەڵگەو دەستنووس و وێنەو یادەوەرییەكی شاعیر”.

خۆشناو ئاماژەی بەوەشكرد ئه‌مرۆ سێشەممە ١٧ ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ لە ماڵی ڕۆشنبیرانی کۆیە، ناساندن بۆ ئەم كتێبه‌ كراوه‌ و بە دیاریش بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌‌ له‌(٤٥٦) لاپه‌ڕه‌ پێك دێت و به‌ تیراژی(٢٠٠٠ دانه‌) لەتاران چاپكراوه‌و، له‌ لایه‌ن مامۆستا(عادل زرار) دیزاینی به‌رگه‌كه‌ی كراوه‌و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن(سۆران تاوده‌ر) دیزاینی ناوه‌وه‌ی كراوه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی (بێستون عوسمان پشكۆ) چاپكراوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com