حكومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازه‌گه ئێرانییه‌كه مه‌حكوم ده‌كات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
وته‌بێژێك به ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حكوم كرد، كه له‌لایه‌ن “چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه”، كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئێران و تێیدا چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌و وڵاته كوژران.
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت وتی “َئێمه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌م روداوه ده‌رده‌بڕین و به‌توندی مه‌حكومی ده‌كه‌ین، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌نابێ هیچ هێزو لایه‌نێك خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ به‌كار بهێنێت، له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێشدا، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رژوه‌ندی هاوسێیه‌تی رێگری له‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره بكه‌ین”.
ئه‌و وته‌بێژه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه زیانمه‌ندی یه‌كه‌م له‌و هێرشانه، به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كانه و دۆخێكی مه‌ترسیداریش ده‌خوڵقێنێت بۆیان، وتیشی “بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ رێگه گرتن له‌دووباره بوونه‌وه‌ی په‌لاماری له‌م جۆره، له‌هه‌مان كاتدا داواش ده‌كات كه‌هه‌موو لایه‌ك به‌گیانی به‌رپرسیارێتی و لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش كێشه‌و گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه‌خزمه‌تی ئارامی و به‌رژوه‌ندی ناوچه‌كه‌مان بكات”.