ئامادەکردنی: لاڤین عومەر
ئه‌و ده‌مارانه‌ى له‌ده‌موچاوى مرۆڤدان به “ده‌مارى حه‌وته‌م” ناوده‌برێن، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌ركه‌وتنى هه‌ر زه‌برێك به‌و ده‌مارانه ئه‌وا كه‌سه‌كه تووشى ناشرینى و ته‌ندروستى خراپ ده‌كات.
به‌رده‌وام پسپۆڕان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت ئاگاداری ئەم دەمارە بین، کە لە دەمووچاوی مرۆڤدا بوونی هەیە. ئەم دەمارە به “دەماری حەوتەم-Cranial nerve VII” ده‌ناسرێت، دەماری حەوتەم هاوشێوەی لەپی دەستە، ئەم دەمارە هاوشێوه پەنجەکانی دەست لقى هه‌یه.
هەر بۆیە پسپۆران و پزیشکان ئاگادارمان دەکەنەوە له‌وه‌ى له به‌ركه‌وتنی هه‌ر زه‌برێك به ده‌موچاو له شێوه‌ى “زله‌لێدان” دوور بین، چونكه زیانگه‌یاندن به‌و ده‌ماره چه‌ندان زیانى هه‌یه له‌وانه:
له‌وانه: شێوان و ئیفلیجی لە ڕووخسار، كه‌سى زه‌بربه‌ركه‌وتوو جوین و قووتدانى خواردنى زه‌حمه‌ت ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى هه‌یه تووشى لاوازبوونى هه‌ست تام و بۆنكردن بێت، كێشه له رژاندنى فرمێسكیش دروست بێت.
