نوچه‌نێت
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ئه‌مریكا بڕیارى داوه نیوه‌ى دیپلۆماتكاره‌كانى له باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا به شێوه‌یه‌كى كاتى بكێشێته‌وه، سه‌رچاوه عێراقییه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندى به ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى هه‌یه و نه‌وه‌ك میلیشیاكان له‌و رۆژه‌دا هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراق له لێدوانه‌كانیان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌مریكا ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى له‌به‌رچاو گرتووه، بۆیه به‌شێك له دیپلۆماتكارانى له عێراق كێشاوه‌ته‌وه، نه‌وه‌ك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
قاسم سوله‌یمانى له هێرشێكى ئه‌مریكا له سێى كانوونى دووه‌م ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى كوژرا.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو به‌رپرسانى ئه‌مریكا و عێراق ئاشكرایان كرد، ئه‌مریكا بڕیارى داوه نیوه‌ى دیپلۆماتكاره‌كانى له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بكشێته‌وه و ره‌وانه‌ى شوێنێكى تریان بكات.