بۆ یابانیەکان کەمە
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
لە یابان لە پۆلی ١ ی سەرتایی ھەتا پۆلی ٦ سەرەتایی وانەیەک ھەیە بە ناوی ” رێگایەک بۆ ئەخلاق” قوتابی ئەبێت ئەم وانەیە بخوێنن بۆ ئەوەی فیربن چون مامەڵە لەگەڵ خەلگدا بکەن.
٢- لە یابان لە پۆلی ١ی سەرەتایی ھەتا ٣ ناوەندی دەرنەچوون نیە ،چونکە ئامانجی سەرەکی لەم قوناغانەدا بریتیە لە چونێتی پەروەردە کردن و فێرکردن نەک تاقیرکردنەوە و خستنی خوێندکاران.
٣- یابان لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ئاست دەوڵەمترین ووڵاتانی جیھاندایە بەڵام خزمەتکاریان نیە،بەڵکو باوک و دایک بەرپرسن لە ھەموو خزمەتکردن و گەورەکردنی مناڵەکانیان.
٤- لە یابان ھەموو ڕۆژێک مامۆستاکان لەگەڵ خوێندکارەکان بۆ ماوەی ١٥ خولەک قوتابخانەکەیان پاک دەکەنەوە ، ئەمەش وایان لێ دەکات کە نەوەیەکی یابانی سادە و تەندروست دروست بکات .
٥- لە یابان خوێندکاران فڵچەی ددانی خۆیان لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ خوێندگا، بۆ ئەوەی دوای نان خواردن ددانەکانیان پاک بکەنەوە و لە ئێستاوە فێربن کە ئاگاداری تەندروستی خۆیان ببەن.
٦- لە یابان بەڕێوبەرەکان پێش خوێندکارەکان بە نیو کاتژمێر خواردن ئەخۆن بۆ ئەوەیی دڵنیابن لە تەندروستی خواردنەکە، چونکە وا بیرئەکەنەوە کە ئەم مناڵانە داھاتوی یابان پێکدەھێنن کە پیوێستە بیان پارێزن.
٧- لە یابان ئەو کرێکارانەی کە ئیشی باکردنەوەی شەقامەکان دەکەن پێیان دەوترێت “ئەندازیاری تەندروستی” وە مووچەکەیان بریتیە لە ٥٠٠٠ بۆ ٨٠٠٠ ھەزار دولار لە مانگێکدا.
٨- لە یابان رێژەی دوا کەوتنی شەمەندەفەر لە یەک ساڵدا بریتیە لە ٧ چرکە.
٩- لە یابان و لە جێگا گشتیەکان لەبری ئەوەی بنوسرێت “تکایە موبالەکەت بێدەنگ بکە” دەنوسن ” ئەخلاق”. ئیتر ھەموان لەم دەستەواچەیە تێدەگەن کە پێویستە ڕێزی ئەو جێگایە بگریت کە تێیدایت.
١٠- لە یابان کاتیک کە وانەیک تەواو ئەبیت بۆ پشودانی نێوان وانەکان گوێبیستی میوزیک دەبیت نەوەک زەنگی ئاگادارکردنەوە .
١١- لە یابان رێژەی نەخۆینەوار ئەگاتە %٠ و ئێستاش باسی ئەوە ئەکان کە ئەبێت ڕێژەی ئەو کەسانەی کە کۆمپیوتەر نازانن بکاتە ئو ئاستە چونکە نابێت کەسێک یابانی بێت و کۆمپیوتەر نەزانیت.
١٢- لە یابان بەڕێوبەرێکی وێستگەی شەمەندەفەر خۆی کوشت لەبەر ئەوەی قیتارەکەی چەند خولەکێک دوا کەوت و بەرەگەی ئەوەی نەگرت کە ھەواڵەکە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو بێتەوە.
١٣- لە کوتاییدا نھینی سەرکەوتنی یابان زۆر ئاسانە، کە وایان لێ ئەکات بەخێرایی سەرکەوتن بەدەستبھێنن ،کە بریتیە لەم ھاوکێشەیە:
زانست + ئەخلاق + کارکردن = سەرکەوتن