شلێر سەعید، تایبەت بە نوچە نێت
كتێبی “سێوە و دڵدار لە چەند دیدارێكدا” لە نووسینى زامدار ئه‌حمه‌ده له‌م نزیكانه بڵاوده‌بێته‌وه.
زامدار ئەحمەد نووسەر بۆ “نوچەنێت” باس لە ناوەڕۆكی كتێبەكە دەكات و دەڵێت، “سێوە ودڵدار كتێبێكە لەمەڕ هەردوو كەسایەتی دیاری هونەری و ئەدەبی شاری كۆیە نووسراوه. دیارە كە سێوە(1891-1964) مەقامبێژێكی دیاری كۆیە وكوردستان بووە، لەماوەی ژیانیدا تەنیا پێنج مەقامی تۆمار كردووە و مەقامێكی فەوتاوە، واتە سێوە بە 4 مەقام بووە بەو هونەرمەندەی كە ئێستا هەموو كورد دەیناسێ و ئاشنایەتی لەگەڵ گۆرانییەكانی هەیە. هەروەها دڵدار(1918-1948) ئەو شاعیرەیە كە هەموو كورد ئاشنایەتی پێی هەیە بە تایبەتی بە شیعری (ئەی ڕەقیب) كە بووە بە سرودی نەتەوەیی كورد”.
زامدار باسی لە وەش دەكات كە ئەم كتێبە بەسەر دوو بەش دابەش كراوە، بەشی یەكەم تایبەتە بە سێوە، دەشڵێت، “لەم بەشەدا وتوێژ لەگەڵ چەند كەسایەتیەكی ناسراو لە شاعیران ونووسەرانی شاری كۆیە كراوە”.
هەروەها لە بەشی دووەمی كتێبەكە كە تایبەتە بە دڵدار، به هه‌مان شێوه‌ى به‌شى یه‌كه‌م وتوێژ لەگەڵ توێژەر و لێكۆڵەر و مامۆستایانی زانكۆ و شارەزا لەباره‌ى دڵدار كراوە.
نووسه‌رى كتێبه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه لە كتێبەكه‌دا پرسیاری ورد و جیاواز لەمەڕ هەردوو كەسایەتییه‌كه كراوە، زانیاری و خوێندنەوەی جیاواز بۆ ژیانی سیاسی و ئەدەبی و هونەرییان كراوە.
ئه‌م كتێبه له دووتوێی 130 لاپەڕە دیزاین كراوە و بڕیارە لەسەر ئەركی پێشڕەوی سەید برایمی و ڕێكخراوی ماڵی فۆتۆغراف و بەڵگەنامە بەم زووانە بڵاودەبێتەوە.
زامدار ئه‌حمه‌د به‌شى مێژووى له زانكۆ خوێندووه و چه‌ند كتێبێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و چه‌ندان كتێبیشى بۆ چاپ ئاماده‌ن.