بۆ ئه‌وه‌ی باشتر سێكس بكه‌ی له ئیش‌وكاری ناوماڵدا یارمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ت بده
نوچە.نیت.هاوڵاتی
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و پیاوانه‌ی به‌رده‌وام یارمه‌تی ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن و ئیش‌وكاره‌كانی ناو ماڵ به‌شده‌كه‌ن له نێوان خۆیان و ژنه‌كانیان باشتر و زیاتر سێكس ده‌كه‌ن له‌و پیاوانه‌ی ئیش ناكه‌ن یان به‌شێكی كه‌می ئیشه‌كان ده‌كه‌ن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی زۆرترین كاریان پێكه‌وه ده‌كرد زۆرترین په‌یوه‌ندیان له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدا گونجاو بوو كه په‌یوه‌ندی سێكسیش یه‌كێكه له‌و په‌یوه‌ندیانه.ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه %63ی باره‌كاندا ژنان نیوه‌ی ئیشه‌كانی ناوماڵ یاخود دوو به‌ش له سێبه‌شی ئیشه‌كان ده‌كه‌ن دور له یارمه‌تی پیاوه‌كانیانسه‌رۆكی توێژه‌ره‌وه‌كان “شارۆن ساسلێر” توێژه‌رێكی بواری كۆمه‌لاَیه‌تیه له زانكۆی “كۆرنێڵ” له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: “زۆربه‌ی پیاوان ئه‌گه‌ر بزانن به یارمه‌تیدانی ژنه‌كانیان توانا و چالاكیه سێكسیه‌كانیان باشتر ده‌بێت ئه‌وا هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و پله‌یه”ئه‌م ئه‌نجامه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینانه‌وه‌یه كه زانكۆی “واشنگتۆن” ئه‌نجامیان دا و بۆیان ده‌ركه‌وتبوو پیاوان ده‌بێت ته‌نها ئه‌و ئیشانه بكه‌ن كه په‌وه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه و ژنان به شێوه‌یه‌كی گشتی نایكه‌ن وه‌ك گۆشت برژندن و چیمه‌ن بڕین و هتد كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات باشتر و زیاتر سێكس بكه‌ن.
تیمه‌كه‌ی زانكۆی واشنگتۆن چاوپێكه‌تنیان له‌گه‌ڵ 4500 ژن و مێرددا كرد كه 20 ساڵه هاوسه‌رگیریان كردووه به‌لاَم تیمه‌كه‌ی زانكۆی كۆرنێل چاوپێكه‌تنیان له‌گه‌ڵ هه‌مان ژماره ژن و مێرددا ئه‌نجام داوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌و ژن و مێردانه‌ی له‌گه‌ڵ كرۆنێل چاوپێكه‌وتنیان كرد له ساڵی 2006ه‌وه هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام دابوو.پرۆفیسۆر “ساسلێر” ڕایگه‌یاند ناتوانین داتاكانی زانكۆی واشنتۆن به‌درۆ بخه‌ینه‌وه چونكه هاوسه‌ره‌كانی ئه‌وان له شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه و ئه‌و كاته ژیان زۆر جیاواز بووه و ژنان نه‌یانویستووه پیاوان هه‌موو ئیشێك بكه‌ن.