سێو توانای سێکسی ژنان زیاد دهكات
نوچە.نیت.هاوڵاتی
بەپێی توێژینەوە نوێیەکان ئەو ژنانەی کە رۆژانەو بەشێوەیەکی رێکوپێک سێو دهخۆن و لهخوادنهكاندا بەکاریدێنن، توانایی سێسکییان لەژنانی دیکە بەرزترە.
زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو ژنانەی بەشێوەیەکی ریکوپێک و رۆژانە یەک یان دوو سێو دەخۆن بەرانبهر ئەو ژنانەی کە سێو ناخۆن یاخود زۆر بایهخی پێ نادهن توانای سێسکییان بەهێزترە و لەسێکسی خۆیان زیاتر چێژ وەردەگرن.
لەو توێژینەوەیەدا ٧٨١ ژن کە هیچ چەشنە کێشەیەکی سێکسییان نەبووە و لەدەرمان کەڵکیان وەرنەگرتووە تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەنجامدراوە و ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەریخستووە کە ئەو ژنانەی کە رۆژانە سێو بەکاردێنن توانایی سێکسییان بەراورد به پێشووتر باشتر دەبێت.
سێو بە هۆی هەبوونی رێژەیەکی بەرچاو ڤیتامینه جۆراوجۆرهكان دەبێتە هۆی بەرزبونەیوەی سووڕی خوێن لەکۆئەندامی زاوزێ و لەئاکامدا بەرزبوونەوەی توانایی سێکسی ژنانی لێدەکەوێتەوە.
خاڵی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە ئەو ماددانە زیاتر لەپێستی سێودا بوونیان هەیە و ئەگەر دەتانەوێ کە پەیوەندییەکی سێکسی تەندروستتان هەبێ خواردنی سێو بە توێكڵهوه بخۆن لەبیرتان نەچێت.