نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه بۆ یه‌كه‌مجار 36 كه‌س له بنكه‌ى توێژینه‌وه‌ى برناردۆ ئۆهیگینز ریكلیمى له جه‌مسه‌رى باشوور تووشى كۆرۆنا بوون و هه‌ر هه‌موویان كه‌ره‌نتینه كراون.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كۆرۆنا له حه‌وت كیشوه‌رى دنیا وه‌ك په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌نتاركتیكا تازه كۆرۆناى پێ ده‌گات” ئه‌نتاركتیكا جه‌مسه‌رى باشوورى زه‌وییه و خاڵییه له دانیشتووان ته‌نیا 70 سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تێدایه، كه سه‌ر به 29 وڵاتن و خه‌ریكى توێژینه‌وه‌ن.
له‌هه‌واڵه‌كه هاتووه ئه‌و توێژه‌رانه‌ى تووشى كۆرۆنا بوون گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه وڵاتى خۆیان و كه‌ره‌نتینه كراون و چه‌ند تیمێكى تر له شوێنى ئه‌وان ره‌وانه كراون، دواى ئه‌وه پشكنینى كۆرۆنایان بۆ كراوه.