ئازاد شکور : کۆستى مەزن

0

 

ئازاد شکور : کۆستى مەزن10288720_1463179560612151_8694005449359767339_n

شەوەهاى شەو..
لەحەژمەت وعیشق وگەرمە ژانى ناوەخت دا..
خۆشە خەو بێ ولەم چاوانەم ناکەوێ..!
تا ئەم نیوە گیانە کۆڵەوارو زەبوونەم..
لە نێو سەقەرى خولیاو..
خەمى دێرینى زەمانەدا هەڵنەپروزێنم..!
ساڵ لەگەڵ ساڵیش
لە ژێر سابانى سۆزى شیرین و..
لە نێو خەڵًوەتى ناسۆرو سەودا سەرى دا..
پێش ئەخۆم و
نەفرەت لە مانى ژینى ئاوا تاڵ ئەکەم..!
نازانم..
هانا بۆ کام خۆاوەند بەرم..؟!
هەر لە رۆژى بوونمەوە..
سەرچاوەى ژیانم بەخەم ڵێڵ کراوە و..
نیگام بەسەدەى راسیمەو ..
کۆستى مەزن راهاتووە..!
بەختەوەرى..
ئەڵێ ى لە من بێ بەرى وقاتە..!
لێم مەگرن..
گەر شەیدا نەبم.
بۆ لە پێناوى خۆشەویستى وئازارى پیرۆزدا…
زۆربەى تافى لاوى خۆم .
ئەکەمە قوربانى ونەسرەوتن و..
راچەنین و..
رۆژگارە نەهاتەکان…!
ئاە..ئازیزان..
چەند ئاخ كه‌ بە کەسەرو بێ سوکنام..!!
خەمى ئەوەم نی یە..
کە نزاو ناڵەى کەخەنگم.
بە هیچ خۆاوەند کونجێکى ئەم جیهانە رانەگا..!
وەلى خەفەت بارم…
بۆ سبەینى و دوا رۆژم..!
کە فریشتەى باڵاکەڵەگەتى ئاواتم نابینم و..
چەندەها حەزو نیازیش.
بە نامورادى لەگەڵ دڵە شێتەکەما.
زیندە بە گۆڕو تار ئەبى…!

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com