عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ نوچەنێت:
پارتی و یەکێتی ده‌یانه‌وێ ره‌وشەکە به‌ره‌و ئاڵوزی ببه‌ن و بیشێونن بەوه‌ش خۆیان زه‌ره‌ر ده‌كەن
تایبەت بەنوچەنێت
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، لەلیدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت راگەیاند پارتی و یەکێتی دەیانەوێ رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی ببەن لەوەشدا نەک خەڵک و میللەت بەڵکو ئەوانیش وەک دەسەڵات زەرەد دەکەن.
لەدوای کۆبونەوەکەی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن لەرۆژی 5/4/2011 و راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆیان، كه بریتی بوو له داواکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای کوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی، وەک چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ7/4/2011 پارتی و یەکێتی کۆبونەوەیەکیان لەسەر ئاستی مەکتەبی سایسی و سەرکردایەتی سازکردوو، لەدوای کۆبونەوەکەش، بەراگەیەنراوێک وەڵامی داخوازییەکانی ئۆپۆزسیۆنیان دایەوەو رایانگەیاند” مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن، به نایاسایی و ناشه‌رعی و ناده‌ستوری ده‌زانین، بۆیه پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هیچ پێویستییه‌كی سیاسی و یاسایی و ده‌ستوری نه‌هاتۆته پێشه‌وه”. لەو راگەیاندنەی مەکتەبی سایسی پارتی و یەکێتی دا هاتووە” به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن چاكسازیی و پێشكه‌وتنی كومه‌ڵ و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامییان ناوێ، به‌ڵكو مه‌رامی سیاسیی دووریان هه‌یه، ئه‌ویش گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات” و ئەوەش رایدەگەیەنن کە” بنكه‌ی حیزبه‌كانمان و هاووڵاتیان هۆشیار و وریا ده‌كه‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیی داهاتووی نزیك”.
لەوەڵامی ئەو راگەیاندنەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی ویەكێتی، عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت وتی”پێم وایه براده‌رانی پدك و ینك له‌وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت په‌له‌یان كردوه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرا كه زور به‌رپرسانه وخه‌م خورانه، مامه‌ڵه له‌كه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه بكه‌ن و وه‌ڵامی ئیجابی بده‌نه‌وه نەک ئەو وەڵامە سلبییە”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان هۆشداری ئاڵۆزبونی رەوشەکەی راگەیاندو وتی” زور روونه به‌پێی ئه‌م وه‌ڵامه پارتی و یەکێتی ده‌یانه‌وێ ره‌وشه‌کە به‌ره‌و ئاڵوزی ببه‌ن و بیشێونن، بەوه‌ش نه‌ك هه‌ر خه‌ڵك و میلله‌ت به‌ڵكو خۆیانیش وەک ده‌سه‌ڵات زه‌ره‌ر ده‌كەن” مەجید پێشی وابوو کە”ئەم هه‌ڵوێسته سه‌لبیه‌ی ئه‌وان ناره‌زایی شه‌قام كه‌منا‌بێته‌وه، به‌ڵكو نارەزایی خەڵک زیاد ده‌كا”.
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر ئەو وەڵامی پارتی و یەکێتی بەنوچەنێت راگەیاند”ئیمه به ته‌نیا هه‌ڵویست وه‌رناگرین به‌ڵكو هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن یه‌ك هه‌ڵویست وه‌رده‌گرین و بۆ خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ری ده‌خه‌ینه روو، بیگومان له‌كاتی خۆیدا قسه‌مان ده‌بێت”.
بوخوێندنەوەی راگەیەنراوی هاوبەشی پارتی ویەکێتی کلیک بکە……