سیڤه‌ر باپیر : تۆ
ئه‌زانم تۆ
هێنده نه‌ترس و بێباکی
ئه‌زانم تۆ ، چه‌ند شێتانه
عاشق به ووڵات و خاکی
ئه‌مشه‌و یه م ،عه‌شقی ووڵات
له‌ناو ده‌ریای رۆحی تۆدا هه‌ڵده‌کێشم
لێم مه‌ترسه ، نغرۆ نابم
هه‌ر شه‌پۆڵێک بێته پێشم
هاکا دیت بۆ چاوانت
بوومه لێوه و دێوانه و شێت
له‌ماوه‌ی چاو تروکانێک
وه‌کو خاکی نیشتیمانت
دێمه به‌ر پێت