نوچه‌نێت
شاره‌زایانى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ساتى یه‌كه‌مى یه‌كترناسینى كچ و كوڕێك زۆر گرنگه و ده‌بێت كوڕان هه‌ندێك ره‌فتار نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه خوازیارییه‌تى له خۆى دوور نه‌خاته‌وه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ساتى یه‌كه‌مى یه‌كترناسین هه‌ر ژن و پیاوێك بۆ به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان زۆر گرنگه و جیا له‌وه‌ى وه‌ك یادگارییه‌ك ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وا ژن یان پیاوه‌كه به‌پێى بارودۆخى ئه‌م ساته بڕیارى مانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر باس له ره‌فتارى پیاوان بكه‌ین چه‌ند ره‌فتارێك هه‌ن، كه سه‌رنجى ژنان له‌سه‌رى دوور ده‌خه‌نه‌وه و بۆیه نابێت ئه‌نجامى بده‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ كچێك لێیان نزیك ببێته‌وه.
لێره‌دا به كورتى باسى چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ین كه وا ده‌كه‌ن له یه‌كه‌م ساتى ناسین ژن له پیاو دوور بكه‌ونه‌وه:
جلوبه‌رگى ناشیاو: واته جلوبه‌رگه‌كه به‌گوێره‌ى قه‌باره‌ى جه‌سته، كه‌شوهه‌وا، بۆنه و شوێنه‌كه گونجاو بێت. بۆ نموونه نابێت له كه‌شێكى به‌هاره پاڵتۆیه‌كى گه‌وره ببۆپشى. یان له هه‌ر شوێنێك بیت نابێ پانتۆڵه‌كه‌ت زۆر درێژتر “كورتتتر” له قاچه‌كانت بێت.
نوكته‌ى بێتام و سووكایه‌تى: ژنان حه‌ز له پیاوى ده‌م به خه‌نده و نوكته‌زان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێت نوكته‌كان بێتام و سواو بن، یان جۆرێك له سووكایه‌تى بن بۆ ژنه‌كه.
جددى و گرژ مه‌به: پێویست ناكات له ساتى یه‌كه‌مى ناسینى ژنێك زۆر جددى بیت. چونكه له‌وانه بارودۆخه‌كه‌ت لێ ئاڵۆزتر بێت. له‌و كاته‌دا هاوسه‌نگى زۆر پێویسته.
شه‌رمكردن: یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى ئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیت له به‌رانبه‌ر ته‌واوى خه‌ڵك لاواز نیشان بدات، متمانه به‌خۆ بوون گرنگه به‌ڵام نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى كه له‌خۆباییت بكات.