خۆپێشاندانى میلیشیاكان ده‌ستىپێكرد

0

نوچه‌نێت

خۆپێشاندانى میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران له‌ ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد.

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان چه‌ندان وێنه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن به‌ سه‌دان كه‌س ده‌ڕژێنه‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر و فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، بۆئه‌وه‌ى یادى هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ى ئێران بكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت و عه‌ره‌بى جه‌دید نووسیویانه‌ به‌غدا له‌ حاڵه‌تێكى چاوه‌ڕوانى دایه‌ و مه‌ترسى شڵه‌ژانى دۆخى ئه‌منى هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ نابێت له‌ خۆپێشاندانه‌كان چه‌ك به‌كاربێت.

شه‌وى رابردوو به‌ سه‌دان كه‌س له‌ شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق رژاونه‌ته‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ خۆپێشاندانه‌كان بكه‌ن.

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندان گرووپى میلیشیاىى سه‌ربه‌ ئێران، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبین به‌شدارى له‌ خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وانیش بریتین له‌ عه‌سائیب، به‌در، بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با، كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى، كه‌تیبه‌كانى ئیمام عه‌لى و چه‌ندانى تر.

له‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى سێى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كوژران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com