حزبوڵا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و رووخاندنى حكوومه‌تى كازمى به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

0

نوچه‌نێت

ئه‌بوحوسێن حه‌میداوى ئه‌میندارى گشتى كه‌تبیه‌كانى حزبوڵاى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ كاتمان زۆره‌ ئه‌مڕۆ ناچینه‌ ناو باڵیوزخانه‌ى ئه‌مریكا، حكوومه‌تى كازمى نارووخێنین.

له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانى میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران، بۆ ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودس و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى، حزبوڵاى عێراقى به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ به‌ناوى ئه‌بوحوسێن حه‌میداوى ئه‌میندارى گشتى میلیشیاكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ناوى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌ “باڵیۆزخانه‌ى شه‌ڕ” هاتووه‌ و ده‌ڵێ، “ئه‌مڕۆ ناچینه‌ ناو باڵیۆزخانه‌كه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و حكوومه‌تى عێراقیش ناڕووخێنن، كاتمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌”.

به‌یاننامه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ چه‌ك دانانێت و توڵه‌ى كوژرانى ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ یادیان ده‌كرێته‌وه‌.

ئێستا له‌ به‌غدا خۆپێشاندانێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ یادى كوشتنى سوله‌یمانى و موهه‌ندیس كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانى سێى كانوونى دووه‌مى ساڵى رابردوو له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كوژران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com