نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئه‌حوالى توركی له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، له ناوچه كوردییه‌كانى توركیا ده‌سه‌ڵاتى ئاكپارتى هه‌ڵساوه به سڕینه‌وه‌ى چه‌ندان تابلۆ كه سێ پیتى كوردی‌یان تێدا به‌كارهاتووه و له شوێنى ئه‌وان، پیتى توركى نووسراون.
راپۆرته‌كه‌ى ئه‌حوال به‌م ناونیشانه بڵاوكراوه‌ته‌وه “پارتى داد وگه‌شه‌پێندان پیتى كوردى له تابلۆى گونده‌كان ده‌سڕێته‌وه”.
دواتر به وردى روونى ده‌كاته‌وه له تابلۆكان پیت (x) , (w) (q) واته پیته‌كانى (ق)( و)(خ) له تابلۆكان سڕاونه‌ته‌وه كه سێ پیتن له زمانى كوردیدا هه‌ن، له به‌رامبه‌ردا پیته‌كانى (h)، (v)،(k) نووسراون.
ده‌شڵێ ناوى ئه‌و گوندانه‌ى كه ئه‌و پیتانه‌ى تێدا بووه ناوى كوردیین و كه‌چى ده‌سه‌ڵاتى ئاكپارتى”ئه‌و حزبه‌ى ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات” ده‌ستكاریى ته‌واوى تابلۆكانى كردووه.
به‌رپرسێكى شاره‌وانى سه‌ر به هه‌ده‌په له راپۆرته‌كه‌دا گوتوویه‌تى، “له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى حزبه‌كه‌یان باسى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن”.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه ده‌گوترێت دواى كۆده‌تاى سه‌ربازى 1980 زمانى كورد له ناوخۆى ناوچه كوردییه‌كان قه‌ده‌غه كرابوو، كه‌چى دواتر له دواى 1990 ئه‌م بڕیاره پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئێستا ئاكپارتى جارێكى تر رێگریى ده‌كات له‌وه‌ى زمانى كوردى به‌كاربهێنرێت ته‌نانه‌ت رێگه نادات گیراوه كورده‌كان به زمانى خۆیان نامه بۆ كه‌سوكارییان بنووسن.