ره‌وتى سه‌در هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر میلیشیاكانى شیعه‌

0

نوچه‌نێت

سه‌ڵاح عوبه‌ید گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هێرشى كرده‌ سه‌ر میلیشیاكان و گوتى، میلیشیاكان بوون پێشوازیان له‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا كرد و ئه‌وانیش بوون بیانووی مانه‌وه‌یان دایه‌ ئه‌مریكا.

سه‌ڵاح عوبه‌ید گوته‌بێژى سه‌در له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ به‌شێكى له‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هێرشى كرده‌ سه‌ر میلیشیاكانى شیعه‌ وبه‌ هۆكارى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكى زانین.

عوبه‌ید ده‌ڵێ، “له‌ شه‌ڕى داعش میلیشیاكان بوون پێشوازیان له‌ هاتنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كرد، ئه‌وه‌ى هێزه‌ عێراقییه‌كانى لاواز كرد نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران بوو”

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى جارێكى تر میلیشیاكانى شیعه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئه‌وه‌ى بیانووى دایه‌ ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ى میلیشیاكان بوون چونكه‌ ئه‌و كات رازى نه‌بوون له‌ژێر فه‌رمانى ده‌وڵه‌ت به‌ره‌نگارى داعش ببنه‌وه‌”.

هه‌ر شه‌فه‌ق نیوز نووسیویه‌تى ئه‌و هێرشه‌ى ره‌وتى سه‌در میلیشیاكانى نیگه‌ران كردووه‌، به‌ڵام نایانه‌وێ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى ئاژاوه‌ هه‌ڵده‌گیرسێ.

ره‌وتى سه‌در ماوه‌یه‌كه‌ پاڵپشتى له‌ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت ده‌كات و به‌ چه‌ندان شێوازى جیاواز دژایه‌تى میلیشیاكان ده‌كات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com