شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر كۆرۆنایش نه‌مێنێ نه‌بوونى مووچه گه‌وره‌ترین كۆسپه له به‌رده‌م خوێندن”.
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ، په‌رله‌مانتارى و جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باس له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كات و ده‌ڵێ، “له كۆبوونه‌وه‌ى پێشوومان بڕیارمان دابوو ئه‌گه‌ر رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا كه‌م ببێته‌وه ئه‌وا ده‌ست به پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كرێته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى موسلیم عه‌بدوڵا ده‌ڵێ، “ئێستا خه‌ریكه رێژه‌ى تووشبوون له سفر نزیك ده‌بێته‌وه، به كه‌مێك خۆپارێزى ده‌كرێت ده‌ست به خوێندن بكرێته‌وه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كى تر هه‌یه ئه‌ویش نه‌بوونى مووچه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆرۆنایش نه‌مێنێ ئه‌وا نه‌بوونى مووچه‌ى مامۆستایان گه‌وره‌ترین گرفت بۆ خوێندن دروست ده‌كات”.
پێشتر لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێى بابه‌تی خوێندنیان كردبوو و پێشنیاریان كرد بوو 10ى ئه‌م مانگه خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه.