نوچه‌نێـت
رۆژنامه‌ی قودسى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه زه‌وینه‌سازى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ئیسرائیل و عێراق ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ى رابردوویشدا كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى عێراقى سه‌ردانى ئیسرائیلیان كردووه.
رۆژنامه‌ى قودس عه‌ره‌بى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه له رووى راگه‌یاندن و پروپاگه‌نده‌وه ئه‌مریكا و ئیسرائیل كار بۆ ره‌خساندنى بارودۆخێكى جه‌ماوه‌رى ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئیسرائیل و عێراق.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه هه‌وڵ ده‌درێت بره‌و به‌و بیرۆكه‌یه بدرێت و بگوترێت “دژایه‌تى عه‌ره‌ب بۆ ئیسرائبل چ سوودێكى هه‌بووه؟”. ئه‌مه‌یش وایكردووه عێراقییه‌كان به تایبه‌تى گه‌نجان دژایه‌تى ئیسرائیل نه‌كه‌ن. له هه‌مان كاتیش‌دا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بایه‌خ به هاوسۆزى عێراقییه‌كان ده‌درێت بۆ ئه‌و جووه عێراقییانه‌ى كه له ئیسرائیلن.
له‌به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێك له به‌رپرسانى عێراق سه‌ردانى ئیسرائیلیان كردووه و یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران نزیك بووه.
دواتر باس له‌وه ده‌كات ئیسرائیل پرۆژه‌یه‌كى سیاسى گه‌وره‌ى هه‌یه به ناوى “شامى نوێ” له‌و پرۆژه‌یه‌دا باسى عێراقیش ده‌كرێت. رێككه‌وتنى ستراتیژى نێوان عێراق و میسڕ و ئوردن یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى عێراق له ئیسرائیل.
چونكه هه‌ر دوو وڵات “میسر و ئوردن” په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه.