نوچه‌نێت
ئه‌سیل نوجه‌یفى سه‌ركرده‌ى سوننه له به‌ره‌ى عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ عێراق تووشى شكستێكى سیاسى گه‌وره ده‌بێت و ئه‌مه‌یش له دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌رده‌كه‌وێت.
نوجه‌یفى سه‌ركرده له به‌ره‌ى عێراقی و پارێزگارى پێشووى مووسڵ، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى پێشبینى ده‌كات هاوشێوه‌ى قه‌یرانه داراییه‌كه عێراق تووشى قه‌یرانێكى سیاسى بێت.
نوجه‌یفى ده‌ڵێ ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رهاتوو ته‌واوى لایه‌نه‌كان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه سوننه‌یه كه به‌وه ناسراوه لێدوانه سیاسییه‌كانى راشكاوانه‌یه، باس له‌وه ده‌كات ئێستا زۆرێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نیین، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر متمانه‌كردن له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى كه لهماڵپهڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، “له‌وه ترسناكتر ئه‌وه‌یه سیسته‌مى سیاسى به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بمێنێته‌وه و چونكه ئێستا سیسته‌مه‌كه له قۆناغێكى مه‌ترسیدار دایه، ئه‌گه‌ر وه‌ها بمێنێته‌وه ئه‌وا به‌ره‌و داڕووخانێكى گه‌وره ده‌چێت”.