نوچه‌نێت
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه، له ساڵانى رابردوو نزیكه‌ى 350 ترلیۆن دینار “240” ملیار دۆلار به نایاسایى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كراوه.
ته‌ها دیفاعى ئه‌ندامى لیژنه‌كه به ئاژانسى فه‌رمى عێراقى راگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه هى به‌رپرسانه و به نایاسایى كه ده‌ستیان كه‌وتووه و هه‌ر به نایاساییش ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌یان كردووه.
ده‌شڵێ له دواى2003 وه به هه‌زاران ترلیۆن له عێراق خه‌رج كراوه به‌ڵام هیچ به هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه پرۆژه‌ى گه‌وره به‌و پاره‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه.
سه‌باره‌ت به ئاستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى عێراق بێ ئومێده و ده‌ڵێ، “ئه‌و لیژنه‌یه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى داینابوو له رۆژانى سه‌ره‌تا زۆر باش كارى ده‌كرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆى فشارى سیاسى سست بووه‌ته‌وه”.