شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ره‌تیده‌كاته‌وه واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن دیاركرابێت و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یش ده‌ڵى، “ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بڕیار بدات و ئێمه به‌رپرسیارێتى سێ ملیۆن كه‌س له ئه‌ستۆ ناگرین”.
هه‌رچه‌نده پێشتر باس له‌وه كرا بوو كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه‌ك بژارده‌یه‌ك 10ى ئه‌م مانگه‌ى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن ده‌ستنیشان كردووه، كه‌چى بریكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” ئه‌و واده‌یه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “ئێمه ئه‌و بڕیاره ناده‌ین”
سەیوان عەلی رزاق بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت گوتى، ” ڤایرۆسە نوێیەكە كه به (كۆرۆناى گۆڕاو) ده‌ناسرێت بەخێرایی بڵاودەبێتەوە ئێمەش یەك ملیۆن و 700 قوتابیمان هەیە لەگەڵ 170 هەزار كارمەند و مامۆستامان هەیە و دایك و باوكی قوتابیەكان كۆی گشتی دەگاتە نزیكی سێ ملیۆن بۆیە گەر ڤایرۆسەكە تەشەنە بكات بەرپرسیارێتی دەكەوێتەسەرشانی ئێمە و ئێمه ئه‌وبه‌رپرسیارێتیه هه‌ڵناگرین، بۆیە ئێمە دەمانەوێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوان بریاربدەن بەكردنەوە یان نەكردنەوەی قوتابخانەكان”.
هەر سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن و چۆنیه‌تى ئاماده‌كارییه‌كان سەیوان عەلی گوتی، “ئێمە پلانی خۆمانداناوە گەر ئەوان بریاریان دا ، چۆن ئامادەكاری بكەین بۆ رێكارە تەندروستیەكان سەبارەت بە تعقیم و پۆلەكان بۆ رەچاوكردنی رێكاری تەندروستی”.
سەبارەت بە گرفتی شایستە دارایەكانی مامۆستایان بریكاری وەزارەت ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوان هەموو كات لە كۆبونەوەكانیان لەگەڵ حكومەت داكۆكیان كردووە لە مافی مامۆستایان و گوتی “ئێمە لەگەڵ داواكاری مامۆستایانین بەڵام پەروەردە پارەی نییە بیدات بە مامۆستایان، چونكە ئێمە وەزارەتێكی بەرهەمهێن نین، دەمەوێت مامۆستایان دڵنیابكەمەوە كە ئێمە هەموو كات نوسراوومان كردووە بۆ حكوومەت كە شایستە دارایەكانی مامۆستایان دوانەكەوێت، ئێمە لەخەمی ئەوانین و ئێمە قەرزاری مامۆستایانین”.