نوچه‌نێت
عه‌بدولحوسێن هیندواى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، چه‌ندان ده‌زگا و لایه‌نى سیاسى داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و ده‌زگایانه سه‌رۆكایه‌تى كۆماره.
لێدوانێكى هینداوى له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات له كاتێكدا حكوومه‌تى عێراق كار بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كات، چه‌ند لایه‌نێك داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاشكرایشى ده‌كات كه یه‌كێك له‌و ده‌زگایانه سه‌رۆكایه‌تى كۆماره كه داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه ده‌كات.
باس له‌وه‌یش ده‌كات حكوومه‌تى عێراق خۆیشى پێشنیار و تێبینى له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانى باس له ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئیسپانى و كۆمپانیایه‌كى كۆرى گرێبه‌سته‌مان كردووه بۆ دابینكردنى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى ده‌نگدان.
ئاشكرایشى ده‌كات كه حكوومه‌تى عێراق چه‌ند لیژنه‌یه‌كى بۆ پاڵپشتى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق داناوه و كارى یه‌كێك له لیژنه‌كان ئه‌وه‌یه له رووى ئه‌منییه‌وه ئاماده‌كاریى بكات.