نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌و دۆسیه گرنگانه كردووه كه دووبه‌ره‌كییه‌كى توندیان له‌نێوان شیعه‌كانى عێراق دروست كردووه، كه ئه‌م دووبه‌ره‌كییه‌كه‌یش كه‌وتووه‌ته ئاستى تۆمه‌تباركردنى یه‌كتر.
ئه‌مڕۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له دووبه‌ره‌كى و په‌رته‌وازه‌یى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ى عێراق ده‌كات و باس له گرنگترین دۆسییه‌كان ده‌كات كه دوو به‌ره‌كیان دروست كردووه.
به بڕواى رۆژنامه‌كه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه دووبه‌ره‌كییه‌كى توند له‌نێوان شیعه‌كان دروست ده‌كات، په‌یوه‌ندى به مانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان هه‌یه. به‌ره‌یه‌ك كه دیارترینیان ره‌وتى سه‌دره له‌گه‌ڵ بابه‌تى مانه‌وه نه‌رمى ده‌نوێنن، به‌ره‌یه‌كى تریش لایه‌نه‌كانى سه‌ر به ئێرانن، كه بوونى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه بابه‌تێكى تر په‌یوه‌ندى به هێرشه مووشه‌كییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك له لایه‌نه شیعه‌كان پێیانوایه ده‌بێت ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێنرێت و هه‌ندێكى تریش ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وام بن.
جگه له‌م دۆسیانه مه‌سه‌له‌ى ململانێى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكى عێراق خاڵێكى تر‌ى ناكۆكى نێوان شیعه‌كان و دواجاریش یه‌كێك له دۆسییه‌كان كه شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى نه‌كردووه بوونى چه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ى كه دووبه‌ره‌كى له نێوان شیعه‌كان دروست ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ئێران و هه‌ژموونه‌كه‌ى له عێراقه‌وه هه‌یه.