نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه ئاشكراى ده‌كات، راوێژكارێكى كازمى كه ره‌وانه‌ى تاران كرا بوو له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئێران ره‌تكراوه‌ته‌وه. هاوكات میدیاكانى ئێرانیش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عيَراق و به‌سه‌رچاوه‌ى ئاژاوه‌ى ده‌زانن بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، دوێنێ دووشه‌م چه‌ند رۆژنامه‌ى ئێرانى هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مسته‌فا كازمى و به‌وه تۆمه‌تباریان كردووه گوایه ئاژاوه بۆ ئێران دروست بكات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هیچ سهرۆكێكى عێراقى هێنده‌ى كازمى له تاران دوور نه‌بووه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات میلیشیاكانى سةربة ئێران به راشكاوى دژایه‌تى كازمى بكه‌ن.
حوڕه نموونه‌ى رۆژنامه‌یه‌كى ئێرانى ده‌هێنێته‌وه كه دوێنێ هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كازمى. ئه‌و رۆژنامه‌یه ناوى “سه‌داى ئیسلاحات”ه و دوێنێ له راپۆرتێكدا گوتوویه‌تى، كازمى دوایین هێرشى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاى خستووه‌ته ئه‌ستۆى ئێران به‌مه ده‌یه‌وێ خۆى له بابه‌تى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار بدزێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له كازمى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه له راپۆرته‌كه گوتوویه‌تى، ئێران ئه‌بوجیهاد كازمى راوێژكارى عێراقى ره‌تكردووه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى تارانى كردبوو، چونكه ویستبووى له دوایین هێرش بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق، ئێران تۆمه‌تبار بكات.