نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان گرژیى دروست بوو، په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێن هێرشمان كراوه‌ته سه‌ر،فراكسیۆنى پارتیش ده‌ڵێ، “ئه‌وه‌ى روویدا پلان بۆ درێژراو نه‌بوو”.
ئه‌مڕۆ له كاتى متمانه‌دان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، گرژیى له‌نێوان په‌رله‌مان دروست بوو. فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، له‌ناو په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كانى ده‌سه‌ڵات هێرش كراوه‌ته‌سه‌ریان.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مان به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى روویداوه پلان بۆ دارێژراو نه‌بووه و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى فراكسیۆنى پارتى نییه.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى باسى له‌وه‌یش كرد ئه‌وان ئاماده‌ن لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه “لێكدانى په‌رله‌مانتاران” بكرێت، بزانن كێ ویستوویه‌تى سه‌ره‌تا هێرش بكات.