حكوومه‌تى هه‌رێم مینحه‌ى 13 هه‌زار كه‌سى ده‌بڕێت

0

نوچه‌نێت

بریكارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، مینحه‌ى 13 هه‌زار و 282 كه‌سیان بڕیوه‌ كه‌ مه‌رجى یاساییان تێدا نه‌بووه‌ و ئه‌مه‌یش له‌ چوارچێوه‌ى یاساى چاكسازى بووه‌.

به‌ره‌ڤان حه‌مدى بریكارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له‌ لێدوانێكدا ئاشكراى كرد به‌ مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى، بڕگەی سێیەم لە ماددەی چواری پەیڕەوی ژمارە 4ـی ساڵی 2020 پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق، ئه‌مڕۆ مینحەی 13 هەزار و 282 کەسی بڕا، کە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە، ئەم فەرمانە لە رێککەوتی 1-1-2021 جێبەجێ دەکرێت”.

ئه‌مه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دووه‌م هه‌نگاوى حكوومه‌ت ده‌بێت بۆ بڕینى مووچه‌ و مینحه‌ى نایاسایى، هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سى بڕی كه‌ به‌ نایاسایى وه‌ریانده‌گرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com