نوچه‌نێت
له پرۆگرامێكى سپۆتنیكى رووسى باس له‌وه ده‌كرێت ئێران به كاره‌با و گازى سروشتى ده‌یه‌وێ فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تى كازمى بكات و زیاتر له خۆى نزیك بكاته‌وه.
ناونیشانى پرۆگرامه‌كه ئه‌وه‌یه، “كاره‌با په‌یوه‌ندى به شكستى كارى حكوومه‌ته‌كانى عێراق چییه؟” وه‌ك له پرسیارى سه‌ره‌كى ئاژانسه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌یه‌وێ شیكردنه‌وه بۆ بڕینى ئه‌و گاز و كاره‌بایه بكات كه ئێران به حكوومه‌تى عێراقى ده‌دات.
ئاژانسه‌كه باس له‌وه ده‌كات له كاتێكدا ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى داوه سێ مانگى تر هاورده‌كردنى كاره‌باى ئێران له‌لایه‌ن عێراق به‌رده‌وام بێت، ئێران گازى سروشتى و كاره‌باى له‌سه‌ر عێراق بڕیوه و به بیانووى ئه‌وه‌ى قه‌رزێكى زۆرى كه‌وتووه‌ته لاى عێراق و ده‌یه‌وێ لێى وه‌ربگرێته‌وه.
دواتر باس له‌وه ده‌كات ئێران ده‌یه‌وێ فشار بۆ حكوومه‌تى ئێستاى عێراق دروست بكات و زیاتر له‌خۆى نزیك بكاته‌وه.
ساڵح هاشمى كه شاره‌زاییه‌كى ئابوورى عێراقه، له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى سپۆتنیك باس له‌وه ده‌كات، ئێران قه‌رز ده‌كاته بیانوو، به‌ڵام ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كاره‌با وه‌ك فشارێك له‌دژى حكوومه‌تى كازمى به‌كاربهێنێت.
دواتر وه‌ك به‌ڵگه بۆ قسه‌كانى باس له‌وه ده‌كات، ئێران له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادیش هه‌مان كارى كردووه.
ساڵح هاشمى ده‌ڵێ، “ئێران ئه‌و كاته‌ى ناكۆكى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هه‌بێت ئه‌وا وزه‌ى له‌سه‌ر ده‌بڕێت، ئه‌مه له‌سه‌رده‌مى حكوومه‌تى عه‌بادیش روویدا كاتێك له ناوه‌ڕاستى هاوین كاره‌باى له‌سه‌ر بڕى و بووه خۆپێشاندان”.