نوچه‌نێت
به‌هۆى په‌شێوییه‌كانى ناو باڵه‌خانه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا، داواى ره‌وانه‌كردنى هێز بۆ ناوچه‌كه‌ى كۆنگرێس ده‌كرێت و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیش راگه‌یه‌نرا، به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى به په‌له‌ى سكاى نیوز بۆمبێك له باره‌گاى پارتى كۆمارى دانراوه.
به‌هۆى ئه‌و په‌شێوییانه‌ى كه له‌ناو باڵه‌خانه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا دروست بووه، داوا ده‌كرێت هێزێكى نیشتمانى ره‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى باڵه‌خانه‌ى كۆنگرێس بكرێت.
له تویتێكیشدا دۆناڵد تره‌مپ داوا له لایه‌نگرانى ده‌كات یاسا بپارێزن، چونكه وه‌ك خۆى ده‌ڵێ، “ئه‌وان حزبى یاسا”ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن په‌یامنێرێكى نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه. بۆمبێك له باره‌گاى پارتى كۆمارى دانراوه و به‌ڵام پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه. هاوكات چه‌ندان ئه‌ندامى كۆمارى و دیموكراته‌كان دۆناڵد تره‌مپ به ئه‌نجامدانى كۆده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.