هه‌وڵه‌كه‌ى تره‌مپ شكستى هێنا

0

نوچه‌نێت

به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ كۆنگرێسى ئه‌مریكا تانه‌كانى لایه‌نگرانى دۆناڵد تره‌مپى ره‌تكرده‌وه‌. زۆرێك له‌ به‌رپرسانى حكوومه‌تى تره‌مپ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژى تره‌مپ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌. به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى پۆلیسیش له‌ گرژییه‌كانى شه‌وى رابردوو چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

كۆنگرێسى ئه‌مریكا به‌ 93 ده‌نگ تانه‌ى لایه‌نگرانى تره‌مپى ره‌تكرده‌وه‌، دانى به‌وه‌ نا كه‌ جۆ بایدن له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا براوه‌یه‌، له‌به‌رانبه‌ردا شه‌ش ده‌نگ له‌گه‌ڵ تانه‌كان بوون.

كۆنگرێس داواى ماوه‌یه‌ك له‌ وه‌ستان به‌هۆى په‌شێوییه‌كان، ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرده‌وه‌، بابه‌تى تانه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاى یه‌كلایى كرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت هه‌ڵسوكه‌وتى لایه‌نگرانى دۆناڵد تره‌مپ، ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له‌ناو حكوومه‌تى تره‌مپ و كۆمارییه‌كان دروست كردووه‌. بۆیه‌ وه‌ك میدیاكانى ئه‌مریكا باسى ده‌كه‌ن، چه‌ند به‌رپرسێك ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى نووسیویه‌تى، به‌رپرسانى پارتى كۆمارى تاوتوێى چه‌ند بژارده‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى شه‌وى رابردوو تره‌مپ سزا بده‌ن.

جگه‌ له‌وه‌یش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ تویته‌ر و فه‌یسبووك ئه‌كاونتى دۆناڵد تره‌مپیان راگرتووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى مه‌رجه‌كانى به‌كارهێنانى ئه‌و دوو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى كردووه‌ و ئاژاوه‌ى ناوه‌ته‌وه‌.

شه‌وى رابردوو له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ر دوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى كۆنگرێس” پیران و نوێنه‌ران” بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نگرانى تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى كۆنگرێس و به‌هۆى چوونه‌ژووره‌وه‌یان ماوه‌یه‌ك دانیشتنى كۆنگرێس وه‌ستا.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ گیانییه‌كانیش پۆلیسى واشنتن رایگه‌یاند، به‌هۆى پێكدادانه‌كانى شه‌وى رابردووى به‌رده‌م كۆنگرێس چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com