بادنیا بزانێت، کەشەر ئێمەی نەگۆڕی
با بزانێت، کەئێمە دەگەڕێینەوە،
ئەوەی نەوتراوە
نەزانراوە
دەیڵێین!
ژیان بەتابلۆیەك،
بەئۆپێرایەك حەزف دەکەین.
ئەوە من و تۆین
دەستی گوڵە نەژاکاوەکان
دەگرین.
با هەموو دنیا بزانێت،
کەتۆ ئەدگاڕێکی جوانیت،
منیش لەقەسدەیەکی ئەبستراکت.
با ئاو بزانێت،
کە بەئاگاین بەئاگا لەدەرککردن.
دوو کاردیناڵین،
کەهیچاندیانین
بۆ هەسارەی مەریخ.
با ئەو دڵنیا بێت،
کەئێمە دەگەڕێینەوە و
دەستی مرۆڤ سالاری دەشکێنین