نوچه‌نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2021 بكات. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌ڵێ، “جیا له‌وه‌ى پڕۆژه یاساكه خراپه هه‌ڵه‌ى یاسایشى تێدایه”.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆى كانوونى دووه‌م، په‌رله‌مانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 كۆده‌بێته‌وه. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى باس له میكانیزمى په‌سندكردنى بودجه‌كه له په‌رله‌مان ده‌كات.
سه‌فار گوتوویه‌تى، پڕۆژه یاساكه ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كرێت و دواتر له رۆژانى دووشه‌م و سێیه‌میش جارێكى تر خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت و به لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى بودجه‌كه ئه‌حمه‌د سه‌فار باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و بودجه‌یه له‌گه‌ڵ كارنامه‌ى حكوومه‌ت ناگونجێ كه بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات.
جیا له‌مه‌یش به‌رژوه‌ندى چینى هه‌ژار نییه.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه جگه له‌وه‌ى بودجه‌كه گه‌وره‌ترین خه‌رجى تێدا دانراوه، هه‌ڵه‌ی یاسایشى تێدایه، بۆیه ته‌واوى ماده‌كانى شیاوى گۆڕانكاریین.