مینبه‌رى زێڕینى شیعه‌ مشتومڕێك له‌نێو عێراقییه‌كان دروست ده‌كات

0

نوچه‌نێت

دوو رۆژه‌ مشتومڕ له‌سه‌ر مینبه‌رى زێڕینى شیعه‌ دروست بووه‌، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داوا ده‌كات هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكرێت.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌واڵێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات دوو رۆژه‌ مشتومڕێكى زۆر له‌ عێراق له‌سه‌ر مینه‌رى زێڕپۆشكراوى حوسه‌ینیه‌كى شیعه‌ دروست بووه‌، كه‌ دوو پیاوى ئاینى شیعه‌ وتارى له‌سه‌ر ده‌خوێننه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بوونى مینبه‌رێكى زێڕپۆشكراو به‌ تاوانێك ده‌زانێ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ شیعه‌ ده‌كرێت و داوا ده‌كات هه‌رچى زووه‌ تا مانگى ره‌مه‌زان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكرێت.

موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێ، “هه‌واڵێكم پێگه‌یشتووه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى حوسه‌ینیه‌ى قه‌سرى زه‌هرا و هێنانى مینبه‌رێك كه‌ به‌ زێڕ رووشپۆش كراوه‌، ئه‌مه‌ تاوانێكى گه‌وره‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌ شیعه‌و و مه‌زهه‌ب، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر ئێستا ئه‌و مینبه‌ره‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكرێت”.

عێراق ئێستا له‌ ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵى ئابووریدایه‌ و بۆیه‌ بوونى مینبه‌رێكى وه‌ها له‌ عێراق ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com