نوچه‌نێت
ماسیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق، به پێویستى ده‌زانێ چاودێریى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق بكرێت، بۆئه‌وه‌ى له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ى قبووڵ بكرێت.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تۆله‌ر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه و باسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقییان كردووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى ره‌خساندنى كه‌شێكى له‌بار كردووه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و هه‌روه‌ها به پێویستى ده‌زانێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن چاودێريى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. بۆئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه قبووڵ بكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ندان لایه‌نى سیاسى به تایبه‌ت له پێكهاته‌ى شیعه، داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق شه‌شى حوزه‌یرانى داهاتووى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیارى كردووه