ده‌سه‌ڵاتى عێراق به‌ كۆده‌تا نه‌بێت ناگۆڕێت

0

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوودا كۆده‌تایه‌ك له‌ عێراق رووبدات، به‌گوێره‌ى ئه‌و گریمانه‌یه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى عێراق به‌ كۆده‌تا نه‌بێت ناگۆڕێت، دووپایشى ده‌كاته‌وه‌ عه‌بدولوه‌هاب ساعیدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عێراق رۆڵى له‌و كۆده‌تایه‌ ده‌بێت.

وێراى بوونى هه‌ندێك جیاوازى له‌نێوان عێراق و میسڕ، به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب پێشبینى ده‌كات هاوشێوه‌ى میسڕ له‌ عێراق كۆده‌تاییه‌ك بكرێت، وه‌ك چۆن عه‌بدولفه‌تاح سیسى ده‌سه‌ڵاتى وڵاتى میسڕى له‌ ده‌ست ئیخوانه‌كان ده‌رهێنا، له‌ عێراق عه‌بدولوه‌هاب ساعیدى ئه‌و كاره‌ ده‌كات.

له‌ به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ چۆن عه‌بدولوه‌هاب ساعیدى بووه‌ته‌ پاڵه‌وانێكى نیشتمانى له‌ دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، دواتریش له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ به‌ فشارى ئێران له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه‌ و دواجاریش له‌ لایه‌ن كازمى گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ پۆسته‌كه‌ى.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى سوپا له‌ عێراق ئه‌و كاره‌ ناكات و له‌برى ئه‌وه‌ دژه‌ تیرۆر ئه‌و كاره‌ ده‌كات؟ له‌ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ركه‌وتووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى میلیشیاكان عه‌بدولوه‌هاب ساعیدى پاڵپشتى كازمى بووه‌، جیا له‌وه‌یش سوپا پڕ بووه‌ له‌ به‌رپرسى گه‌نده‌ڵ و هه‌ژموونى میلیشیا و حزبه‌كانى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه‌، بۆیه‌ ناكرێت پشت به‌ سوپا ببه‌سترێت.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌سه‌ڵاتى عێراق چاره‌سه‌ر نابێت و چه‌ند ساڵێكى تریش به‌ توندى خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ئه‌و كات كۆده‌تا ده‌بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com