نوچه‌نێت
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، په‌رله‌مان چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پڕۆژه یاساى بودجه ده‌كات و یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه نرخى خه‌ملێنراوى نه‌وته، كه له بودجه‌دا 42 دۆلار دیارى كراوه و ئێستا به به‌رمیلێك نه‌وت به 56 دۆلاره.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه، باسى له هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییانه كردووه كه په‌رله‌مان له بڕگه و ماده‌كانى ره‌شنووسى بودجه‌ى عێراق ئه‌نجامى ده‌دات.
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى باس له‌وه ده‌كات گرنگترین شت كه لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان كارى له‌سه‌ر ده‌كات كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌یه.
جگه‌له‌وه‌یش باسى نرخى خه‌ملێنراوى نه‌وت ده‌كات كه له بودجه‌ى بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 42 دۆلار دیاركراوه و ئێستا نرخى نه‌وت 56 دۆلاره.