نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى شیعه له ره‌وتى حیكمه ده‌نگۆى ئه‌نجامدانى گۆڕانكاریى له حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى ره‌ت ده‌كاته‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ هه‌وڵێكى رژد له ئارا نییه.
خالد جهشعمى په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده له ره‌وتى حیكمه له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ گۆڕانكاریى له حكوومه‌تى كازمى له ئارا نییه و ده‌ڵێ، “ئێمه له په‌رله‌مانین هیچ هه‌وڵێكى له‌م جۆره‌مان نه‌دیوه”.
ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌ركرده‌كه‌ى ره‌وتى حیكمه له كاتێكدا دێ، كه چه‌ند جارێكه باس له‌وه ده‌كرێت پێنج وه‌زیرى حكوومه‌تى كازمى ده‌گۆڕدرێن.
خالد جهشعمى ده‌ڵێ، “سه‌رچاوه‌ى هه‌ر گۆڕانكارییه‌كى حكوومه‌ت په‌رله‌مانه به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكى سیاسى له‌م جۆره نییه”
بوونى كارێكى وه‌هایش به مه‌ترسى ده‌زانێ و پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ئه‌زموونى قۆناغى دواى عه‌بدولمه‌هدى دووباره ده‌بێته‌وه كه به پێنج مانگ ئینجا توانرا حكوومه‌ت پێكبهێرێت و ده‌شڵێ، “كه‌سانێك ئه‌و جۆره بابه‌ته ده‌وروژێنن، پێیانوایه له كابینه‌كه‌ى كازمى ده‌سكه‌وتیان نه‌بووه”.