نوچه‌نێت
ره‌حیم سه‌فه‌وى راوێژكارى سه‌ربازى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئاشكراى ده‌كات، قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له‌دواى خۆى 82 لیوا و 70 هه‌زار چه‌كدارى میلیشیاى له عێراق و سووریا به جێهێشتووه.
ره‌حیم سه‌فه‌وى كه یه‌كێكه له راوێژكاره گه‌وره‌كانى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران، لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ئیرناى ئێرانى داوه و ستایشى كاره‌كانى سوله‌یمانى كردووه و له ته‌وه‌رێكى قسه‌كانى قه‌باره‌ى میلیشیاكانى ئێران له عێراق و سووریا ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران ده‌ڵێ، ئه‌و هێزانه‌ى قاسم سوله‌یمانى دروستى كردوون ژماره‌یان 82 لیوایه. 60 له‌و لیوایانه له سووریا به ناوى “تهعبیئهى شه‌عبى سووریه” ئه‌وانیتر له عێراقن به ناوى “حه‌شدى شه‌عبین”.
ده‌شڵێ كۆى چه‌كداره‌كانى ئه‌م میلیشیایانه 70 هه‌زار كه‌سه.