نوچه‌نێت
عه‌بدولحوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن، دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له كاتى خۆى ده‌كرێت، هیچ پێشنیارێك بۆ دواخستنى نییه.
هینداوى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى فورات نیوز دووپاتى ده‌كاته‌وه، كاتى هه‌ڵبژادن بڕیارى له‌سه‌ر دراوه وهیچ دواخستنێك له‌ئارا نییه و له شه‌شى حوزه‌یرانى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانى باس له‌وه ده‌كات پرۆسه‌ى ئاماده‌كارییه‌كان به رێكۆپێكى بهرٍێوهدهچێت و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان توانایى دارایى ته‌واوى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى كاره‌كان به‌ڕێوه‌ببات.
پێشتر چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى باسیان له‌وه كردبوو كه پێشنیارییان كردووه، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بۆ كاتێكى تر دوابخرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بارودۆخى ئابوورى و ئه‌منى عێراق له‌بار نییه.