راوێژكارێكى كازمى به‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت

0

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، كازم سه‌هلانى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى پارێزگاكان، ده‌ستى له‌ ئاژاوه‌ و خۆپێشاندانه‌كانى باشوورى عێراق هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌حمه‌د كه‌نانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى مه‌علومه‌ى عێراقى راوێژكارێكى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

كه‌نانى ده‌ڵێ، كازم سه‌هلانى كه‌ راوێژكارى مسته‌فا كازمییه‌ بۆ كاروبارى پارێزگاكان، ده‌ستى له‌و خۆپێشاندان و گرژییانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه، ناسرییه‌ و شاره‌كانى ترى باشوورى عێراقى گرتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جیا له‌وه‌یش ده‌ڵێ، جگه‌ له‌ ده‌ستوه‌ردانى سه‌هلانى، چه‌ند ده‌ستێكى ده‌ره‌كى هه‌ن نایانه‌وێ باشوورى عێراق سه‌قامگیر بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى سه‌هلانى له‌و كاره‌ چییه‌؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێ، “بۆ مه‌به‌ستى هه‌َڵبژاردن وا ده‌كات”.

له‌ رۆژى پێنجشه‌مى رابردووه‌وه‌ خۆپێشاندان له‌ پارێزگاى ناسرییه‌ و چه‌ند شارێكى تر ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌، گرژیى وپێكدادانیش دروست بووه‌، تا ئێستا كوژراوێك و 120 بریندار هه‌یه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com