نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق گه‌یشته 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س و رێژه‌ى نێرینه 50,50 % یه و رێژه‌ى مێینه‌یش 49،5% یه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا ده‌ڵێ، ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق گه‌یشتووه‌ته 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س، وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كردووه رێژه‌ى نێرینه كه‌مێك له مێینه زیاتره.
سه‌باره‌ت به توێژه‌كانى ته‌مه‌ن له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان هاتووه، ئه‌وانه‌ى له‌ڕووى ئابوورییه‌وه چالاكن ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15- 64 ساڵیدایه، رێژه‌ى 56،5% دانیشتووان پێكده‌هێنن.
وه‌ك له ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ساڵاچووان ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووى 65% ساڵى به‌سه‌ره‌وه‌یه كه‌مترین رێژه‌ى دانیشتووان پێكده‌هێنن كه ته‌نیا 3،1%
وه‌ك پێشتر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئاماژه‌یان بۆ كردووه، عێراق به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كى دانیشتووان ده‌چێت و رێژه‌ى زیادبوون زۆر له‌سه‌رووى ستانداردى جیهانییه و ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه كه وڵاته‌كه له قه‌یرانێكى قووڵى ئابوورییدایه.