نوچه‌نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدار به بودجه له حكومه‌ت كۆببنه‌وه، تاوتوێى كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه بكه‌ن كه ده‌گوترێت كێشه‌ى سه‌ره‌كى پرۆژه یاساى بودجه‌یه و نایاساییه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى سه‌ره‌كى له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 كه به كێشه‌یه‌كى یاسایى و دارایى داده‌نرێت، ئه‌حمه‌د سه‌فار ده‌ڵێ، “كورتهێنانى بودجه كێشه‌ى سه‌ره‌كییه و چونكه ئه‌و بڕه‌ى دیارى كراوه له رووى ئابوورى و داراییه‌وه ماقوڵ نییه، ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ى یاساى دارایى گشتى عێراق كه به ژماره 6 ساڵى 2019 ده‌رچووه و ده‌ڵێ كورتهێنان نابێ له 3%ى كۆى داهاتى ناوخۆ زیاتر بێت، كه‌چى ئێستا بڕه‌كه‌ى 71 ترلیۆن دیناره كه ده‌كاته 22%ى داهاته‌كه”.